“پوریا جه‌واهێری” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی كامیاران كه له‌ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كرابوو، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازروه‌ته‌وه.
“پوریا جه‌واهێری” ڕۆژی ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ به تۆمه‌تی ساخته‌ی كوژرانی مه‌ئموورێكی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ٩ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی كامیاران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه پاش ٩ مانگ ڕاگیران له زیندانی كامیاران، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه گوازرایه‌وه و مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی هه‌یه. بنه‌ماڵه‌ی پوریا ڕایانگه‌یاندووه كه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كوڕه‌كه‌یان كراوه و ناوبراو بێ تاوانه و ئێستا كه گیانی له مه‌ترسی دایه داوا له خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت دانیشتووانی گوندی “مێسوراو” ده‌كه‌ن بگه‌ن به هانایانه‌وه.
