به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، به‌رپرسانی زیندانی زاهدان ڕایانگه‌یاندووه كه تا كۆتایی ساڵی ١٤٠٤دا ٨٥ به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام له سێداره ئه‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٩٥ له سه‌دی ئه‌و ٨٥ به‌ندكراوانه شارومه‌ندانی به‌لووچن. كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه له ساڵی ١٤٠٣ دا به‌لانیكه‌م ١٠١ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئێعدام كراون. ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش له ڕاپۆرتێك دا ڕایگه‌یاندبوو كه كۆماری ئیسلامی له ساڵی ڕابردوودا ٩٧٢ به‌ندكراوی له سێداره داوه كه ٦٤ له سه‌دی كۆی گشتی ئێعدامه‌كان له جیهان ئه‌گرێته‌وه.