ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، “هێمن موسته‌فایی” به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هێمن موسته‌فایی” ده‌هه‌مین ساڵی به‌ندكرانی له زیندانی سنه تێپه‌ڕ ده‌كات، ناوبراو له ساڵی ٩١ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. هێمن پێشتر ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم بووه و بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه ناوبراویان به‌خشیوه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ده‌یانه‌وێت ئێعدامی بكه‌ن. شایانی باسه كه “هێمن” له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ناچار به دانپێدانانی زۆه‌رملێ دژبه خۆی كراوه.
