کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی چاڵدۆران له‌ زیندانی ورمێ

مه‌ترسی له‌سێداره‌دانی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی چاڵدۆران له‌ زیندانی ورمێ

حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو، كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵی خه‌ڵكی گوندی سگریكی سه‌ر به‌ شارستانی چاڵدۆران كه‌ به ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.

حه‌میدحسێن نژاد له‌ كاتی كۆڵبه‌ری دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ١١ مانگ له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌. ئه‌و شارومه‌نده‌ توانای نووسین و خوێندنی نییه‌ و مه‌ئموورانی حكوومه‌ت ناوبراویان ناچار به‌ دانپێدانانی زۆرملێ دژ به‌ خۆی كردووه‌ و له‌ ژێر گوشار دا ناچار به‌ واژۆكردنی به‌ڵگه‌یێك بووه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ بیخوێنێته‌وه‌. مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ورمی ئه‌و به‌ندكراوه‌ به‌ “به‌غی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار و له‌ دادگایه‌كی چه‌ند ده‌قێقه‌یی دا سزای سێداره‌ی به‌سه‌ری دا سه‌پاندووه‌. چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن: حسێن هیچ تاوانێكی ئه‌نجام نه‌داوه‌ و باوكی دوو منداڵه‌، ئه‌گه‌ر ئێعدام بكرێت، خێزان و منداڵه‌كانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست ده‌بن.