“غوڵامڕەزا ڕەسایی”، لاوی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری “سەحنە”ی سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی کرماشانەوە به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی ساختەی کوشتنی “نادر بایرامی”، بەرپرسی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی سەحنە، حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاندووه. ناوبراو سەرەتای مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ساخته‌ی کوشتنی “نادر بایرامی” له كاتی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی یارسان له‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.