به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، سزای سێداره‌ی سێ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی بابه‌ك شه‌هبازی، فازل و مێهران به‌هرامی له دیوانی باڵای وڵات پشڕاست كراوه‌ته‌وه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، به‌به‌ك شه‌هبازی له په‌روه‌نده‌یه‌كی ناڕوون دا به “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” تۆمه‌تبار و به بێ ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر له‌لایه‌ن قازی سه‌ڵواتیه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه حوكمه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكرێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حوكمی ئێعدامی دوو ده‌ستبه‌سه‌ركراوی شۆڕشی ژینا له شارستانی سمیرۆم به ناوه‌كانی فازل و مێهران به‌هرامیان كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ختدا ناچار به دانپێدانانی زۆره‌ملێ كراون، له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئیسفه‌هانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی سزاكانیان هۆشداریان داوه.