ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، سێ به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدامی زیندانی ئه‌هواز به ناوه‌كانی عه‌لی مه‌جده‌م، موعین خه‌نفه‌ری و محه‌ممه‌دڕه‌زا مه‌جده‌م بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازراونه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سێداره بدرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كاروون، ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشتر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له به‌ندی تاكه‌كه‌سی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون و به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم” و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به ئێعدام مه‌حكووم كراون. گواستنه‌وه‌ی دووباره‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه‌ته لووتكه و بیروڕای گشتی سه‌رقاڵی ڕووداوه‌كانی ئێران و ئیسڕائیله، به‌و بۆنه‌وه كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت له‌و دره‌فه‌ته بۆ ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی كه‌ڵك وه‌ربگرێت. پێشتریش به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی عه‌دنان غه‌بیشاوی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ به‌ندكراوه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرابوو.