حه‌وت مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بنه‌ماڵه‌ی “فه‌لاحی” تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئێستا به هۆی سه‌پاندنی سزای موحاره‌به به‌سه‌ریان دا گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.
“عێرفان كه‌ره‌م وه‌یسی” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “فه‌لاحی” ڕایگه‌یاند: “٢٠٠ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكردنی “نه‌سرۆڵڵا فه‌لاحی” و دوو منداڵه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی “ئه‌رده‌وان و ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی” تێپه‌ڕ ده‌بێت. دادگا له‌گه‌ڵ دانانی وه‌سیقه بۆ ئازادی كاتیان دژایه‌تی كردووه و ئه‌و سێ بندكراوه له‌لایه‌ن دادسه‌رای ئێڤینه‌وه به موحاره‌به و افساد فی الارض مه‌حكووم كراون.
