“مێهدی ساڵح یه‌زدانی” ته‌مه‌ن ٥٥ ساڵ و دانیشتووی شه‌هریاری تاران كه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١ پاش هێرشی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كراوه.
“مێهدی ساڵح یه‌زدانی” بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتوو له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا له شارۆچكه‌ی ئه‌ندیشه به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحی و جه‌سته‌یی كرا. ناوبراو پاش ١٥ ڕۆژ ڕاگیران له یه‌كێك له خانووه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له شاری ڕه‌ی، بۆ زیندانی تارانی گه‌وره گوازرایه‌وه. ناوبراو كچێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵی هه‌یه و سه‌ركوتگه‌رانی سپای پاسداران بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دانی هه‌ڕشه‌ی ده‌ستدڕێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچه‌كه‌یان لێ كردووه و ناوبراو جارێك جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.