به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی زاهدان به‌ناوی “حسێن كاشانی ئه‌سڵ” كه له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” تۆمه‌تبار و سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حسێن كاشانی ئه‌سڵ” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و له هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی “خودانوور له‌جه‌یی”یه كه له ڕێكه‌وتی ٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی زاهیدان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به “موحاره‌به” و “افساد فی الارض” مه‌حكووم كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئێعدام بكرێت.