به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی ئوستانی گیلان به‌ناوه‌كانی “مه‌جید شه‌ب دینی”، “ماكان داوه‌ری”، “ئه‌میرسالار موستهجر ڕه‌حمانی”، “ئارمان یه‌كتا فه‌لاح ئابادی”، “ڕه‌حمه‌ت نه‌ورووزی”، “ئومید به‌هرامی گور ماسووله”، “بێهنام خان بابایی” و “قاسم جه‌هانگیر” له‌گه‌ڵ سزای قورسی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و ٨ به‌ندكراوه‌ی كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئوستانی گیلان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون به “افساد فی الارض” و “موحاره‌به” تۆمه‌تبار و به بیانووی ئاگردانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ئێعدام مه‌حكووم كردووه و ئێستا گیانیان له مه‌ترسی جیددی دایه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم ئه‌و ٨ لاوه‌یان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.