مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی به په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ٩ بڕگه‌یی له ژێر ناوی “تونكردنه‌وه‌ی سزای سیخوڕان و هاوكاره‌كانی ئیسڕائیل و دژبه‌رانی ڕژیم”، مه‌ترسیان له سه‌ر گیانی زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌م دوایانه ساز كردووه و چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئێعدامی به‌ندكراوان هۆشداریان داوه.
به‌پێی ئه‌و یاسا، هه‌ر چه‌شنه هاوكارییه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل، ئه‌مریكا و وڵاتانی دژبه‌ری نیزام وه‌كوو “افساد فی الارض” حیساب ده‌كرێت و سزاكه‌ی ئێعدامه. بابه‌تی گرینگ له‌و یاسا ماده‌ی ٩ی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه كه به پێچه‌وانه‌ی مافه سه‌ره‌تایه‌كان، یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات و ئه‌حكامی شه‌رع ده‌توانێت به‌ندكراوانی پێشووش بگرێته‌وه، واته ئه‌و كه‌سانه‌ش كه پێشتر محاكمه و زیندانی كراون مه‌ترسی له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ره.