به پێی ڕاپۆرته‌كان، “غوڵام حسێن موحسنی ئێژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی قه‌زایی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه پێویسته ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، له زووترین كاتدا سزا بدرێن.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كه بۆ ساڵانێكی زۆره به‌شداری له سه‌ركوتی خه‌ڵكی اڕازی له ئێران‌دا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پێویسته بچوكترین دوو دڵی له پرۆسه‌ی سزادانی ناڕازیان له ئارادا نه‌بێت و هه‌موویان به توندترین شێواز سزا بدرێن. ئه‌مه له كاتكێكدایه كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو كه زۆربه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دژ به كۆماری ئیسلامی هه‌یه و هه‌روه‌ها هه‌ر له ئێستاوه تۆمه‌تی “موحاربه” به سه‌ر هه‌ندێك له ناڕازیاندا سه‌پێندراوه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر هاووڵاتیان زۆرتر ده‌كاته‌وه
