کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مانگی ڕابردوو

مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، یه‌كێك له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ی له‌سه‌ره‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویحه‌میدڕه‌زا وه‌ته‌نیته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ، خه‌ڵكیفیروزكوهو چالاكی مافی منداڵان، شه‌وی هه‌ینی ١٩ی مانگی ڕابردوو، له‌ لایه‌ن هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه‌ به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆر دراوه‌ و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره‌.