به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی شاری “ڕامسه‌ر” سه‌ر به پارێزگای مازه‌نده‌ران، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ی له سه‌ره.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سه‌لاح یوسفی“، پاش دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كران له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه تۆمه‌تی “موحاربه” له ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل و ئامریكای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه به ته‌نیا به شێوازێكی زاره‌كی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌یان پێ ڕاگه‌یندراوه و هێشتا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌ی ئه‌و شارومه‌نده بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
