به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری گیلانغه‌رب و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، مه‌ترسی سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وای موحاربه‌ی له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و شارومه‌نده به ناوی “سینا سهجادیمهنش” خه‌ڵكی گوندی “كاسهكاران”، ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، به هۆی به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
