به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو چالاكی سیاسی كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه بۆ وڵاتی قه‌زاقستاننێردرا بوون، مه‌ترسی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ئێران له ئارادایه.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، ئه‌و دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئومید قه‌زوینی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و خه‌ڵكی شارستانی شنۆ و “محه‌ممه‌د ڕه‌زا عه‌له‌می” چالاكی سیاسی خه‌ڵكی شاری كه‌ره‌ج، له ڕۆژانی داهاتوودا له وڵاتی توركیا ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاده‌ستی حكومه‌تی قه‌زاقستان كراون. “ئومید قه‌زوینی” به بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی قه‌زاقستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ژوورێكی تاكه‌كه‌سی كراون و مه‌رسی دیپۆرت كردنه‌وه‌یان بۆ ئێران له ئارادایه. شایانی باسه له ئه‌گه‌ری دیپۆرت كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو چالاكوانه سیاسییه بۆ ئێران، مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قه‌زایی قورس له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به سه‌ر ئه‌و دوو شارومه‌نده له ئارادایه.