به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ئێحسان خالدی چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی شارستانی پاوه له ئوستانی كرماشان كه ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مریكاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره.
ئێسحان خالدی له چالاكانی شۆڕشی ژینا بوو كه له مانگی سێپتامبه‌ری ٢٠٢٤ به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ناچار به كۆچكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه گیانی چالاكانی سیاسی بپارێزێت و ڕێگه نه‌دات وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكا په‌نابه‌رانی سیاسی ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامی بكه‌ن.