کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ توركیا

مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی چالاكێكی مه‌ده‌نی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ توركیا

حسێن حسینی چالاكی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ خه‌ڵكی مه‌ریوان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتیه‌كانی مۆغلا كراون.

ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ له‌ په‌یامێك دا داویان له‌ ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كردووه‌ بچن به‌ هانایانه‌وه‌ و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا ڕاده‌ستی كۆماری ئیسلامیان بكات. چالاكانی مه‌ده‌نیش سه‌باره‌ت به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان و سزادانیان له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ نیگه‌رانیان نیشان داوه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و خێزانه كورده‌ دوو منداڵی بچووكیان هه‌یه‌ و دۆخی نێو كه‌مپی موغلا بۆ منداڵان گونجاو نییه‌.