به پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی مه‌ده‌نی و سیاسی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی سیروان فه‌خری له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپی دیپۆرتییه‌كانی شاری وان كراوه.
سیروان فه‌خری پێشتر له هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی برینداران و زیاندیتووانی شۆڕشی ژینای داوه و كاتێك له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه، هه‌وڵی داوه له ڕێگه‌ی توركیاوه خۆی بگه‌ینێته وڵاتێكی ئه‌من، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ئه‌و چالاكه سیاسییه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ گهمپی دیپۆرتییه‌كانی شاری وان ڕاگوێزراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕاده‌ستی ڕژیم بكرێت.