به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌گه‌ری هه‌یه زیاتر له ٤٠٠ كرێكاری وه‌رزی له شاری سنه، له دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا، له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ربكرێن.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا، له لایه‌ن به‌رپرسانی شاره‌ارییه‌وه، گرێبه‌سته‌كانیان گۆڕاوه و ماوه‌كه‌یان بۆ ١٥ی ڕێبه‌ندان كه‌م كراوه‌ته‌وه. ناڕازیان له درێژه‌ی وتاره‌كانیاندا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هۆی نه‌گۆڕینی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتییه‌وه بۆ هه‌میشه‌یی، هیچكات ئه‌منیه‌تی پیشه‌ییان نییه و په‌یمانكارانی دابین كردنی هێزی نوێی كار، به ئاسانی له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ریان ده‌كه‌ن.
