به پێی ڕاپۆرته‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ڕێكه‌وتی ١٨ و ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا، مه‌ترسی به كار هێنانی مادده‌ی كیمیایی دژ به خۆپێشانده‌ران له ئارادایه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له كاتێكدا كه گرتووخانه‌كان و زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، پڕ بوون له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌مساڵ، هه‌ندێك نیشانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان چه‌ند مادده‌یەکی كیمیایی به كار هێنابێت. هه‌ندێك ڕاپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕژیم مادده‌یه‌كی كیمایی به كار هێنابێت كه قوربانی پاش چه‌ند ڕۆژ گیانی له ده‌ست بدات و كارناسانی ئه‌م بواره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته، كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
