له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، هاوسه‌رگیریی منداڵان، بووه‌ته یه‌كێك له ته‌وه‌ره باس هه‌ڵگره‌كانی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئێستاش به‌رده‌وامه. له‌و جێگه‌وه كه هاوسه‌رگیری له سیستمی كۆماری سه‌رمایه‌داریی ئیسلامی‌دا به گشتی و هاوسه‌رگیریی منداڵان به‌تایبه‌تی، یه‌كێك له چه‌رخ دهنده گرینگه‌كانه، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ڵه‌ن، به په‌ره‌پێدانی زیاتر و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری، كارایی سیستمه‌كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی زیاتر، به‌رنه سه‌رێ و دووه‌مه‌ن، یه‌كێك له گرینگ‌ترین شێوازه‌كانی سه‌ركوت، زیاتر به‌هێز بكه‌ن.
بێگومان یه‌كێك له‌و ڕێگایانه كه سیستمی سه‌رمایه‌داری له هه‌موو شوێنێكی جیهان به‌كاری دێنێ، به‌كار هێنانی جۆرێكه له ئه‌ده‌بیات، یان به واتایهكیتر به‌كارهێنانی ئه‌ده‌بیاتی “خه‌یانه‌ت“ه، تا ڕووداوه ڕاسته‌قینه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای پێداده‌پۆشن و به جلی شه‌رعی، ژێستێكی یاسایی پێبده‌ن. هێنانه گۆڕێ وشه‌ی منداڵ هاوسه‌ری، هیچ شتێك نییه بێجگه‌له هه‌وڵ دان بۆ یاسایی كردنی هه‌رچی زیاتری “پێدۆفیلیسم” (واته ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر منداڵان). ئه‌گه‌رچی له بوار ده‌روونناسییه‌وه، ته‌مه‌نی گونجاو بۆ ده‌ستپێكی ژیانی هاوبه‌ش، به هیچ شێوه‌یه‌ك ١٨ ساڵ نییه به‌ڵام، له یاسای زۆربه‌ی وڵاته‌كاندا، ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری ١٨ ساڵ په‌سند كراوه. به‌ڵام له ئێران هیچ یاسایه‌ك له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ لانیكهمی ته‌مه‌نی هاوسه‌رگیری بوونی نییه و به پێی مادده‌ی هه‌زار و ٤١ی یاسای مه‌ده‌نیی ئێران، هاوسه‌رگیریی منداڵان له‌سه‌ر ئیزنی دایك و باوك و به‌ڵگه‌ی دادگا ڕێگه‌پێدراوه. هه‌ڵبه‌ت ڕۆڵی ئیسلامی سیاسی لێره‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه فه‌قێ ئیسلامییه‌كان، هاوسه‌رگیریی منداڵی ژێر ته‌مه‌نی ٩ ساڵیشیان به ڕه‌زایه‌تی باوك، ڕێگه‌پێدراو ده‌زانن و ژماره‌یه‌ك له‌و فه‌قێیانه له‌وانه خومه‌ینی، چێژی جنسی وه‌رگرتن له منداڵی شیرخۆر، له‌وانه له‌مس كردنی تێكه‌ڵ به شه‌هوه‌ت و له‌باوه‌ش كردن و هیتر، ڕێگه‌پێدراو ده‌زانن.
ڕاستییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ئێران نیشانی ده‌دات كه هه‌وڵ بۆ یاسایی كردنی وه‌ها بیرێكی قیزه‌ون و دژه‌مرۆیی، هه‌موو ڕۆژێ له جه‌رگه‌ی باروودۆخی دژواری ئابووریدا زیاتر ده‌بێت. هه‌واڵنێریی “دویچێ وێلێ” له یه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانیدا سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیریی منداڵان له ئێران نووسیی: “خه‌رمانانی ١٣٩٧: ته‌نیا ڕووداوێك بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه كچێكی ته‌مه‌ن ٩ ساڵه‌ی ئه‌فغانستانی نه‌بێته ژنی پیاوێكی ٣٦ ساڵه. كچه‌كه دایك و باوكی نه‌بوو و ئه‌م هاوسه‌رگیرییه به ده‌ستپێشخه‌ریی خزم و كه‌سی ئه‌نجام درابوو. كه‌سێك له ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه ئه‌م هه‌واڵه‌ی به ئۆرژانسی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاگه‌یاند. منداڵه‌كه جه‌سته‌ی زۆر چكۆله‌تر له ته‌مه‌نی نیشانی ده‌دا و یه‌كجار له زاواكهش ترسابوو. ئه‌گه‌رچی زه‌ماوه‌ندێكی گه‌وره‌یان گرتبوو و ٣٠٠، ٤٠٠ میوانیشیان ده‌عوه‌ت كردبوو، به‌ڵام له ترس و خۆفی كچه‌كه كه‌م نه‌ببۆوه.
ڕێبه‌ندانی ١٣٩٧: كچێكی ١١ ساڵه‌ی ئیلامی كه به‌خاتری قه‌رزی باوكی له پیاوێكی ٤٤ ساڵه ماره كرابوو، به یارمه‌تیی چالاكان و دادستانی ئۆستان، ته‌حویلی بێهزیستی درا. خوشكه ١٣ ساڵه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئیزنی باوكی له یه‌كێك له ئه‌ندامانی تایفه، ماره كرابوو. چاره‌نووسی هه‌ر دووی ئه‌م كچانه له ده‌ست سهرپهرستێكی موعتاد دابوو. چكۆله‌ترین منداڵی زاوا، دوو ساڵ له بووكه‌كه گه‌وره‌تر بوو“. له هیچ كه‌س شاراوه نییه كه گرینگ‌ترین هۆكاری دیارده‌ی كۆیلهتیی منداڵان و به قه‌ولی سه‌رانی كۆماری ئیسلامی، هه‌ژاریی ئابوورییه. هاوسه‌رگیریی منداڵان، زۆرجار له ناو گرووپه‌كانی دانیشتووی په‌راوێزی شاره گه‌وره‌كان، سنوورنشینان و توێژه هه‌ژاره‌كانی خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا ڕوو ده‌دات. هێندێك له بنه‌ماڵه‌كان، ته‌نیا له‌به‌ر پاره، واته كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجیی ژیانیان، ڕێگه ده‌ده‌ن كچانی ٩ تا ١٠ ساڵ ته‌مه‌نیان ببنه هاوسه‌ری پیاوانی به‌ته‌مه‌ن.
له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ كوڕاندا، هه‌ژاری ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه له ته‌مه‌نی لهسهرتردا هاوسه‌رگیری بكه‌ن به‌ڵام بۆ كچان پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕووده‌دات. كچان زۆرجار، له ته‌مه‌نی نه‌خوازراودا و له‌سه‌ر داوای دایك و باوك و بنه‌ماڵه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن تا هه‌م “نانخۆرێك كه‌م بێته‌وه” و هه‌م له‌وانه‌یه كچه‌كه‌ش ده‌رفه‌تێكی بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌ڵكه‌وێ. به‌مجۆره‌یه كه كچان له ته‌مه‌نی كه‌مدا ده‌كرێنه هاوسه‌ری پیاوانی به‌ته‌مه‌ن. حه‌قیقه‌ته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای ئێران ئه‌وه‌نده ناخهه‌ژێنن كه ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی ناچار بوون دانیان پێدا بنێن. “محه‌ممه‌د مێهدی تۆندگویان” جێگری وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان، ساڵی ڕابردوو و پاش زیاد كردنی دوو به‌رابه‌ریی وامی ئیزدواج وتبووی كه: “به پێی ئاماره‌كانی بانكی مه‌ركه‌زی، له مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، هاوسه‌رگیریی كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ چوار هێنده‌ی ساڵی ڕابردوویه و هه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش نیگه‌رانییه‌كانی سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگیریی منداڵان بردووه‌ته سه‌رێ و مه‌علووم بووه كه له هێندێك له ئۆستانه‌كان، بنه‌ماڵه‌كان خه‌ریكی فرۆشتنی كچه‌كانی خۆیانن و له‌و ناوچانه‌ش كه هه‌ژاریی ئابووری و فه‌رهه‌نگی هه‌یه، ڕه‌قه‌می ٣٠ ملیۆن تمه‌ن، ڕه‌قه‌مێكی سه‌ره‌نجڕاكێشه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه هاوسه‌رگیریی كه‌متر له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵ له‌مجۆره ناوچانه په‌ره بستێنێ“.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگرووپی مافی منداڵانی كورسیی مافی مرۆڤ، ئاشتی و دیمۆكراسیی یونسكۆ له زانكۆی بێهێشتی، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هۆشداری دابوو كه دانی وامی ئیزدواجی ١٠٠ ملیۆن ته‌مه‌نی به كچانی كه‌متر له ٢٣ ساڵ ته‌مه‌ن، ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هاوسه‌رگیریی پێشوه‌خت، به‌ڵام ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه سه‌رانی كۆماری ئیسلامی زۆر ئاگاهانه به دانی ئه‌مجۆره به‌ناو یارمه‌تییانه، به‌نیازن تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌گونجێ، نه ته‌نیا دیارده‌ی هاوسه‌رگیریی شه‌رعی په‌ره پێبده‌ن، به‌ڵكوو كۆیلهتیی منداڵانیش یاسایی بكه‌ن و له‌م ڕێگه‌وه بیكه‌نه نۆڕمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جۆش و خرۆشی كۆمه‌ڵایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵ و پێشڕه‌و له ناوخۆی ئێران، هه‌رچی به‌رینتر بوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی له ناو تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، كرێكار بوونی به‌شێك له توێژه مامناوه‌نده‌كان و هه‌روه‌ها هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ڕژیم چ به‌خاتری بواری ماڵی و چ به‌خاتری گه‌نده‌ڵییه‌ك كه سه‌رتاپێی كۆماری ئیسلامیی داگرتووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ڕژیم له‌پێناو سه‌ركوتی جه‌ماوه‌ر و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی خۆی ده‌ست بداته هه‌مووجۆره ئامرازێك.
له به‌رامبه‌ر شێوازه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ركوت له‌وانه هاوسه‌رگیریی منداڵان و یان له ڕاستیدا كۆیله كردنی منداڵان، نه‌ته‌نیا نابێ بێده‌نگی بگرترێته به‌ر، به‌ڵكوو چالاكانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته له ڕێگه‌ی شیكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره دیاردانه، زه‌رووره‌تی ڕووخاندنی وه‌ها سیستمێك كه تێیدا منداڵ به‌خاتری هه‌ژاری، هاوشێوه‌ی كاڵایه‌ك ده‌فرۆشرێ، په‌ره‌پێبده‌ن و له‌م ڕێگه‌وه ستهملێكراوترین مرۆڤه‌كانی كۆمه‌ڵگا بپارێزن. ته‌نیا ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی پته‌و كردنی ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی ڕادیكاڵ و ڕێكخستنی هه‌رچی زیاتری گرووپه جۆراوجۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه به ئاسۆی سۆسیالیستییه‌وه.