له‌حاڵێكدا كه هێرشی هاوپیمانانی عه‌ره‌بی به‌ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی بۆ سه‌ر به‌نده‌ری حۆده‌یده له یه‌مه‌ن چڕتر بووه‌ته‌وه، “ڕێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕزگاری منداڵان” هوشداری داوه كه، له‌ناوچوونی ئه‌م به‌نده‌ره ده‌توانێت ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی برسییه‌تی له ئاستێكی بێ وێنه دا. به‌نده‌ری حۆده‌یده له ساڵی ٢٠١٤وه له لایه‌ن حووسییه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامییه‌وه داگیر كراوه، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی وێڕای گرووپه ملیشیاكانی لایه‌نگری ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، هێرشێكی به‌ربڵاویان به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌م به‌نده‌ره له حووسییه‌كان ده‌ست پێكردووه. “تامێر كیرۆلووس” نێونه‌ری كاروباری یه‌مه‌ن له‌م ڕێكخراوه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی مانگی خه‌رمانان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٩ی سێپتا‌مبر وتی: “ته‌نانه‌ت چكۆله‌ترین ڕێگرییه‌ك له مه‌سیری ناردنی غه‌زا، سووته‌مه‌نی و یارمه‌تی پزیشكی كه له ڕێگه‌ی ئه‌م به‌نده‌ره ستڕاتێژییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌توانێت به‌واتای مردنی سه‌دان هه‌زار منداڵ بێت كه تووشی سووئه‌ته‌غزییه بوون و ناتوانن غه‌زایه‌ك كه بۆ زیندوو مان پێویستیان پێیه‌تی وه‌ده‌ستی بێنن. ئه‌م دامه‌زراوه خێرخوازییه ڕایگه‌یاندووه كه ٥ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار منداڵ له یه‌مه‌ن، ئێستا له‌گه‌ڵ مه‌ترسی برسییه‌تی به‌ره‌وڕوون. به‌نده‌ری حۆده‌یده له په‌ڕاوێزی ده‌ریای سوور هه‌ڵكه‌وتووه و له گرینگییه‌كی ستڕاتێژیك به‌هره‌مه‌نده. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، نزیكه‌ی ٨٠ له‌سه‌دی مه‌وادی غه‌زایی، سووته‌مه‌نی و یارمه‌تیی مرۆڤدۆستانه‌ی پزیشكی له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری حۆدیده‌وه دێته ناو خاكی یه‌مه‌نه‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌ر ئێستا یه‌مه‌ن له قه‌یرانێكی مرۆیی و دژوار به‌سه‌ر ده‌بات به جۆرێك كه ٢٢ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌م وڵاته پێویستیان به یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه هه‌یه و ٨ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سیش له‌گه‌ڵ برسییه‌تی به‌ره‌و ڕوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی بۆردوومانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی، سه‌دان كه‌س له منداڵ و خه‌ڵكی بێ دیفاعی یه‌مه‌ن گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌م قه‌یرانه مرۆییه و كاره‌ساته‌ی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی یه‌مه‌ن دا سه‌پاوه، ئاكامی شه‌ڕی نیابه‌تی و كاولكارییه‌كه كه نیزامی‌یان و ملیشیاكانی ژێر پشتیوانی ده‌وڵه‌تی “عه‌به‌ده ڕه‌به مه‌نسوور هادی” كه له پشتیوانی ته‌واوی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی به‌هره‌مه‌نده، له‌دژی حووسییه‌كانی ژێر پشتیوانی كۆماری ئیسلامیی به‌ره‌و پێشی ده‌به‌ن. شه‌ڕ له یه‌مه‌ن كاتێك ده‌ستی پێكرد كه دوای له‌سه‌ر كار لاچوونی “عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح” دیكتاتۆری پێشوو و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “مه‌نسوور هادی”، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی نان و ئازادی نه‌ته‌نیا پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكوو به شێوه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی سه‌ر شه‌قام زیاتر په‌ره‌یسه‌ند. له ڕاستیدا، گۆڕانكارییه‌كانی یه‌مه‌ن له سه‌ره‌تادا له جۆری ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له وڵاتانی توونێس و میسر و سوورییه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی نان و ئازادی بوو. له‌و كاتدا هه‌م ده‌وڵه‌تی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی مه‌نسوور هادی و هه‌م حووسییه‌كان و هه‌م گرووپه‌كانی سه‌ر به شه‌به‌كه‌ی تیرۆریستی ئه‌لقاعێده كه له یه‌من چالاك بوون، درێژه و په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌كانیان به زه‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌دی. لێره‌وه بوو كه ده‌وڵه‌تی مه‌نسوور هادی بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری، به ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت نیزامی و تیرباران كردنی ڕیزی مافخوازانه‌ی ئه‌وان، فه‌زای سیاسیی كۆمه‌ڵگای یه‌مه‌نی به توندی میلیتاریزه كرد و هاوكات ملیشیاكانی حووسی و گرووپه‌كانی سه‌ر به شه‌به‌كه‌ی تیرۆریستی ئه‌لقاعێده، چالاكییه نیزامییه‌كانی خۆیان له‌دژی ده‌وڵه‌ت په‌ره پێ دا. له‌وه‌ها بارودۆخێكدا، خه‌بات و ئاماده‌بوونی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن له مه‌یدانی سیاسیی خرایه په‌ڕاوێزه‌وه و به په‌ڕاوێز خستنی خه‌باتی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكێك كه ده‌یانتوانی چاره‌نووسی سیاسیی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن، ئه‌م وڵاته بووه مه‌یدانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڕته‌ش له‌گه‌ڵ ملیشیاكانی شیعه‌ی حووسی. ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئۆپڕاسیۆنی حووسییه‌كانی له‌دژی ده‌سه‌ڵات به “بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی” پێناسه كرد و به ناردنی ڕاوێژكارانی نیزامی و ناردنی یارمه‌تی لۆجێستیكی و ته‌سلیحاتی، پشتیوانی لێیان ده‌كرد.
به قوورسبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن، ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی كه ڕه‌وتی بارودۆخه‌كه‌ی له‌م وڵاته به زه‌ره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دی، له كاردانه‌وه به‌م گۆڕانكارییانه به پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه، به بیانووی وه‌ڵام دانه‌وه به داواكاری ده‌وڵه‌تی یاسایی مه‌نسوور هادی له ڕێكه‌وتی ٢٦ی مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٥، هێرشی ئاسمانی خۆی بۆ سه‌ر پێگه‌كانی حووسییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی له یه‌مه‌ن ده‌ست پێكرد. به‌ده‌ست پێكردنی هێرشی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی به‌ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌دژی حووسییه‌كان، پشتیوانییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له‌م گرووپه چووه قۆناغێكی دیكه‌وه و له‌كرده‌وه‌دا بووه یه‌كێك له پێكهێنه‌رانی قه‌یران و شه‌ڕ له یه‌مه‌ن. له‌حاڵێكدا كه شه‌ڕی ماڵ‌وێران كه‌ری یه‌مه‌ن ئه‌م وڵاته‌ی بۆ دانیشتووانی كرد به جه‌حنه‌م ، ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا، بریتانیا، فه‌ڕانسه و هه‌ندێكی دیكه له وڵاتانی ئۆرووپایی به به‌ستنی په‌یماننامه‌ی نیزامی و فڕۆشتنی چه‌ك به عه‌ره‌بستانی سعوودی و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی، له‌م هه‌له بۆ گه‌شه پێدان به بازاڕی فڕۆشی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتووی نیزامی خۆیان زۆرترین كه‌ڵكیان وه‌رگرت. ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌ڕانسه به پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی، نه‌ته‌نیا یارمه‌تیان كرد به به‌رده‌وام بوونی ئه‌م شه‌ڕه، به‌ڵكوو له‌ڕێگه‌ی یارمه‌تی كردن به عه‌مه‌لیاتی سووختگیری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عه‌ره‌بستان، پشتیوانی لۆجێستیكی و دانی زانیاریی نیزامی، ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆیان له درێژه‌ی ئه‌م شه‌ڕه و كاره‌ساته مرۆییه هه‌یه. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كه زاڵ بوونی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ئه‌منییه‌تی بابۆلمه‌نده‌ب یه‌كێك له گرینگ‌ترین ڕێگه ئاوییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ڕۆژئاوا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی له ناوه‌نده‌كانی قه‌یران له ناوچه‌كه، درێژه‌ی به پشتیوانی هه‌موو لایه‌نه‌ی خۆی له عه‌ره‌بستانی سعوودی و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌دا.
له حاڵێكدا كه هه‌تا ئێستا هه‌موو وتووێژه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ له یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ شكست به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه، ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه مرۆییه له كورت ماوه‌دا نییه. له بارودۆخێكدا كه به ملیۆن منداڵی یه‌مه‌نی به‌هۆی ده‌ستڕانگه‌یشتن به غه‌زا و ده‌رمان و ئاوی خواردنه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسی برسییه‌تی به‌ره‌وڕوو و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز و پێشكه‌وتوو تا چ كاتێك ده‌توانن بێده‌نگ بن؟ بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ڕ بۆ چی بێده‌نگه؟ ده‌وڵه‌تانی كۆنه‌په‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داریی له ئاستی ناوچه‌یی و جیهانیی، سه‌به‌بكارانی سه‌ره‌كی ئه‌م كاره‌ساته مرۆییه له یه‌مه‌نن. ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بستانی سعوودی و كۆماری ئیسلامیی دوو ڕۆكنی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌ڕه و كاره‌ساته مرۆییه‌ن. كۆمه‌ڵگای ئازادیخواز و پێشكه‌وتوو له ئاستی ناوچه‌كه و جیهان ته‌نیا به تاوانباركردن و خستنه ژێر گوشاری ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م جه‌نایه‌ته، ده‌توانن هیوا به ڕزگاری له‌م كاره‌ساته مرۆییه له دڵی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن زیندوو ڕابگرن.