کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

“ممنوع الخروج” كردنی هاووڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌

137g

یکشنبه – ۲ تیر – ۱۳۹۸ , 23 – 06 – 2019

137g
له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە، حوکمی “ممنو‌ع‌ الخروج” بوونی بۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئه‌مشاره‌، دەرکردووه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەفشین شێخ ‌ئیسلامی وەتەنی”، لە لایەن لقی ٢ی دادگای شاری سنەوه‌، “ممنو‌ع‌الخروج” کراوه‌. ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و تەبانی دژبه‌ ڕژیم” و “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٧، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێگ ، بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.