سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019

به پێی ڕاپۆرتهكان، “محەممەد سدیق کەبوودوەند”، سەرۆکی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان و چالاکی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک لە لاپەڕەی شهخسی خۆیدا ڕایگەیاند کە حوکمی “ممنوعالخروجی”ی ناوبراو دەرکراوە.
ناوبراو نووسیوویەتی: “زۆڵم، نادادپەروەری و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی ئینسانیی من و بنەماڵەکەم، کۆتایی بۆ نییە. پاش ١٠ ساڵ لە زیندانیکردن و بەکاربردنی کردەوەی دژوار و لەگەڵ بارودۆخی خراپی ئابووریی بنەماڵە، بێبەری لە مافی کۆمەڵایەتی و هاووڵاتیبوون ئێستایش لەگەڵ “ممنوعالخروج” بوونی من لە ئێران، ئەو گەمارۆیە تەکمیلتر دەبێت. جێگهی ئاماژهیه، له ڕێكهوتی ٢٢ی گوڵانی ساڵی ٩٦دا، ناوبراو پاش ١٠ ساڵ لە زیندان ئازاد کرا. محەممەد سدیق کەبوودوەند” لە ڕێکەوتی ١٠ی پووشپەڕی ساڵی ٨٦ی هەتاوی دەسبەسەر و زیندانی کرا.