له ڕۆژانی ڕابردوودا، ته‌رمی لاوێكی خه‌ڵكی جوانڕۆ به ناوی “حه‌سه‌ن یه‌عقووبی” له ده‌ورووبه‌ری گۆڕستانی “حه‌سه‌ن گایه‌ر” له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه دۆزرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجییه‌كان، “حه‌سه‌ن یه‌عقووبی” دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌مه‌بستی چوون بۆ سه‌ر كار له‌ماڵ چووه‌ته ده‌ره‌وه و ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی “حه‌سه‌ن گایه‌ر” دوزراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ڕای گشتی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
