کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

مردنی دوو زیندانی به‌ هۆی ڕێگری لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ

ڕێگری لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بود بە هۆیی مردنی دوو زیندانی 4

بە پێی راپۆرته‌كان، “بابەک سۆفی” لە زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ وێڕای خراپی دۆخ و چڵکی ڕیخۆڵە بە هۆی کەمتەرخەمی لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوه‌. هه‌روه‌ها لە ڕاپۆرتێکی دیکەدا، هاوڵاتییەکی دیكه‌ کە لە کەرەنتینەوە بۆ بەندی گشتی زیندانی ورمێ ڕاگواێزرابوو، پاش تێپەڕینی 4 ڕۆژ، ڕێکەوتی 7 ڕەشەمە گیانی لە دەستداوه‌، جێی ئاماژەیە کە هێشتا ناونیشانی ئاشکرا نەکراوە.

شایانی باسه‌، پاش چەند کاتژمێر ناڕەزایی دەربڕین لە لایەن هاوبەندییەکانی “بابەک سۆفی” ، بەرپرسیانی زیندان بڕیاریان دابوو بۆ نەخۆشخانە بینێرنە دەرەوە، بەڵام بەر لە گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوه‌. پزیشکەکان هۆکاری مردنی ئەم دوو هاوڵاتییە تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کرۆنا لە جۆری( جهش یافتە) دەزانن.