ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری مهاباد، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كوژرانی ڕۆڵه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه، له‌سه‌ر مه‌زاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “مێهران ڕه‌حمانی” له گوندی “قالۆی زه‌ندان”ی سه‌ر به شاری مهاباد به به‌شداری بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو. هه‌وره‌ها مه‌راسمی به‌رزڕاگرتنی یادی دكتۆر “ئازاد حسێن پوری” له سه‌ر مه‌زاری له گۆڕستانی “بۆداغ سۆڵتان”ی مهاباد به به‌شداری بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو و ئاماده‌بووان په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.