کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مدرێژه‌ی مانگرتنی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كان له‌ ورمێ

ادامه تجمع رانندگان اتوبوس ارومیه2

ژماره‌یه‌ك له‌ شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی ناوی شاری ورمێ، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی به‌فرانبار بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌.

شۆفیرانی ناڕازیی ده‌ڵێن: تا كاتێك كه‌ شاره‌داریی ورمێ به‌ خواسته‌كانیان سه‌رنج نه‌دات و كێشه‌وگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و مانگرتن هه‌ڵناگرن. شۆفیرانی خه‌تی واحیدی به‌شی خسووسی ورمێ، له‌ سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌هۆی كێشه‌وگرفتی ماڵی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌ و چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه‌.‌ شایانی باسه‌، شۆفیرانی ناڕازیی له‌ مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵیش به‌هۆی كێشه‌وگرفتی ده‌فته‌رچه‌ بیمه‌كانیان ده‌ستیان دابووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و شاره‌داری ورمێ پێیانی ڕاگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ نه‌كراوه‌.