کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵاوایی له ژیانی دایکی” سەید ئەسعەد حسێنی” گیانبەختکردوویه‌كی كۆمه‌ڵه‌ له شاری بۆکان

ماڵاوایی له ژیانی دایکی سەید ئەسعەد حسێنی گیانبەختکردوویه‌كی كۆمه‌ڵه‌

به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی به‌فرانبار، دایە “گوڵچێرەی عەباسی، دایکی هاورێی گیانبه‌ختکردوو، کادر و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کۆمه‌ڵه “سه‌ید ئەسعەد حسینی” له‌ شاری بۆكان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بنەماڵەی “سەید حسێن حسێنی” یەکێک لە بنەماڵە خۆشەویست و ناسراوه‌کانی  شاری بۆکان بوون. ئەم بنەماڵه‌یه وەک سەدان بنەماڵەی تێکۆشه‌ر و نارازی بۆکان و شارەکانی دیکه‌ی کوردستان لە ساڵی 62 بۆ ماوەی چەند ساڵ لە کوردستان دوورخرانەوە و تەبعیدی هەندەران کران. بەڵام هیچکات سەریان بۆ جنایتکارانی کۆماری ئیسلامی دانەنەواند و سەربەرزانە گەرانەوە شوێنی ماڵ و ژیانی خۆیان. هاوڕێ “ئەسعەد” پێشمه‌رگه و کادری کۆمەڵە، موبه‌لغی توانا و لێهاتوو و سیمای ناسراو و خۆشەویستی شاری بۆکان بوو کە لە ساڵی 62 لە شەر لەگەڵ هێزی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی لە ئاوایی “سنجاغ” له ناوچه‌ی مهاباد، گیانی بەختکرد و دایه” گوڵچێره”ش یه‌کێک له‌و دایکه دڵسۆزانه بوو که ئاواتی له گۆڕنانی کۆماری ئیسلامی بوو که به داخه‌وه نه‌یدیت.