به پێی هه‌واڵی گه‌یشوو له شاری بۆكانه‌وه، كاتژمێر ٩ و نیوی شه‌وی دووشه‌ممه، هاوڕێ ڕه‌سووڵ عه‌زیزی، تێكۆشه‌ری سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆمه‌ڵه له ته‌مه‌نی ٦٢ ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی له شاری بۆكان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ ڕه‌سووڵ عه‌زیزی برای هاوڕێی گیان به‌ختكردوو كه‌ریم عه‌زیزی (كه‌ریم تورجان) بوو كه پاش گیان به‌ختكردنی براكه‌ی چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌ی له شان كرد و بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا چالاكیی كرد. پاشان به‌هۆی ده‌ستكورتیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه شاری بۆكان و ده‌ستی دایه كرێكاری، به‌ڵام هیچ كات سه‌ری بۆ داگیركه‌ران دانه‌نه‌واند و كه‌سایه‌تییه‌كی دژه ڕژیم و تێكۆشه‌ری سیاسیی خۆشناو و به‌هه‌ڵوێست مایه‌وه. ته‌رمی هاوڕێ ڕه‌سووڵ عه‌زیزی له شاری بۆكان ئه‌سپه‌رده‌ی خاك كرا.