بەپێی هەواڵی گه‌یشتوو، بەداخێکی گرانه‌وه ئاگادار کراین کاک “ئیسمائیل سەمەدی تووار” پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە له شاری مه‌ریوان ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گوڵان، بەهۆی نەخۆشیه‌وه ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک ئیسمائیل لە ساڵەکانی دەیەی شەستی هەتاوی به ڕیزەکانی پێشمەرگایەتیی کۆمەڵە پیوه‌ست بوو. ئه‌م هاورێیه بۆ ماوەی شەش ساڵ له ڕۆژه سه‌خته‌کاندا پێشمەرگەی کۆمه‌ڵه بوو و لە پێناوی ڕێبازی سۆسیالیستی کۆمەڵە گەلێک فیداکاری و دڵسۆزی لە خۆی نواند. کاک ئیسماعیل بە هۆی دۆخی ناله‌باری بنەماڵە و به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیان ناچار بوو بگەڕێتەوە شاری مه‌ریوان. ئه‌م هاوڕێیه پاش گەڕانەوه‌ی به‌رده‌وام لەلایەن جنایتکارانی کۆماری ئیسلامی له ژێر گوشار و ئازار و ئه‌زیه‌ت بوو، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ری بۆ داگیرکه‌ران دا نه‌نه‌واند و سه‌ربه‌رز ژیا و کەسایەتیەکی خۆشەویست و جێی باوه‌ڕی خەڵکی شاری مەریوان و ده‌ورووبه‌ر بوو. یادی کاک ئیسمائیلی خۆشه‌ویست بۆ هه‌میشه بەرز و بەڕیز بێت.