ڕۆژی دووشەممە دووهەمی مانگی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوی هاوڕێ جەماڵ میرزادە پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.
کاک جەماڵ لە ساڵی 1359وە کە تازە لاو بوو، لە ناوچەی سەقز بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. کاک جەماڵ لە کاتی پێشمەرگایەتی لە دەیەی شەست، بەرپرسی بەشی تەداروکاتی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی سەقز و گوردانی 26 بوو. هاوڕێ جەماڵ میرزادە، زۆر بە دڵسۆزی و لە خۆبردوییەوە ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بەڕێوە دەبرد. کاک جەماڵ سەرەتاکانی ساڵی 70 چووە درەوەی وڵات و وەک پەنابەر سیاسی لە وڵاتی نوڕوێژ گیرسایەوە. لەو وڵاتەش بەردەوام لە دژی کۆماری ئیسلامی درێژەی بە چاڵاکییەکانی دا. بە داخەوە ڕۆژی دووشەممە، 2ی خاکەلێوە 1400ی هەتاوی کاک جەماڵ میرزادە بە هۆی نەخۆشی دڵ، بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.