کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ “ئیبراهیم فەتاحی”  لە شاری سەقز

ماڵئاوایی لە ژیانی هاوڕێ ئیبراهیم فەتاحی لە شاری سەقز 3

بە پێی هەوڵی گەیشتوو لە شاری سەقز، “ئیبراهیم فەتاحی” دڵسۆز و تێکۆشەری کۆمەڵە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوه‌، رۆژی ١٩ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە شاری سەقز بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاورێ “ئیبراهیم”  ساڵی ١٣٤٤ی هه‌تاوی لە ئاوایی “خوڕمتا”ی سه‌ر به‌ بەشی سەرشیوی سەقز لە خێزانێکی هەژار لە دایکبوو. لە سەرەتای منداڵی باوکی لە دەست دەدات و چووەتە بازاری کرێکاری بۆ بەرێوە بەردنی ژیانی رۆژانەی بنەماڵەکەی. پاش راپەرینی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی و لە رێگای چەند هاورێی کۆمەڵە ئاشنا دەبێت و دەبێت بە لاینگری کۆمەڵە. کاک ئیبراهیم وەک کرێکارێکی وشیار و لێهاتوو بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مافی چینی كرێكار به‌رده‌وام له‌ شاری سه‌قز چالاكی ده‌نواند و هەمیشە لە سیاسه‌تی شۆڕشگێرانە و سوسیالیستی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دیفاعی دەکرد. ئەم هاورێ ئازیزە بەداخەوە رۆژی چوارشەممە ١٩ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە تەمەنی ٥٦ سالی دا لە شاری سەقز بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.