ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كاك “ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ری” ناسراو به “ئه‌حمه‌د میانه”، تێكۆشه‌ری دێرینی كۆمه‌ڵه و زیندانی سیاسی ده‌یه‌ی ٦٠، به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
کاک ئەحمەد کەسایەتی و سیمای خۆشەویستی ناو جەماوەر له ئاوایی میانه و ناوچه‌ی کەڵاته‌رزان، هه‌روها زیندانی سیاسی ساڵی ۶۶ی هەتاوی بوو. ناوبراو سەرەڕای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر لەلایەن كۆماری ئیسلامی هیچ کات تەسلیم نەبوو. كاك ئه‌حمه‌د جێی متمانه‌ی چینی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كۆمه‌ڵگا بوو و تا دوا هەناسە وەفادار بە ڕێباز و ئامانجه‌كانی کۆمەڵە مایەوە. لەلایەن ھەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنەماڵە و کەس و کاری کاک ئەحمەد و خەڵکی ئاوایی میانه، ناوچه‌ی که‌ڵاته‌رزان و ژاوەرۆ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.