بە پێی هەواڵی گەیشتووە، ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ مانگی رێبەندان، کاک “محەممەد حسێن سەید مورادی” باوکی سێ هاوڕێی گیانبەختکردووی ریزەکانی کۆمەڵە، به ناوه‌كانی ” جەبار“،“جەماڵ” و “کەماڵ سەید مورادی“ لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕێ “جەماڵ سەید مورادی” لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٦٣ی هەتاوی لە ناوچەی ساراڵ لە شەڕ لەگەڵ هێزه‌كانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختکرد و 4سال دوای ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه دوو ڕۆڵه‌ی دیکەی کاک “محەممەد حۆسین“، هاوڕێیان “کەماڵ” و “جەبار سەید مورادی” له مانگی خەرمانانی ١٣٦٧ی هه‌تاوی لە زیندانی ناوەندی سنە وەک دوو زیندانی سیاسی بە شێوەیه‌كی دڕندانە تیرباران کران. کاک “محەممەد حۆسین” كه‌سایه‌تییه‌كی زەحمەتکێش و خۆشناو لە ناو جەماوەری خەڵکدا بوو و ئەگەرچی زیاتر لە سی سال خەمی قورسی مەرگی سێ رۆڵەی ئازیزی له دڵدا بوو، بەڵام هیچکات سەری بۆ جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی دانه‌نواند.
