کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی لەژیانی هە‌ڵسووڕاوێكی سیاسی و به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری سنه‌

اطلاعیه نمایندگی کومله در خارج از کشور در پی درگذشت سعید احمدی e1770453847212 585x585 1

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە هاوڕێ سەعید ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی سیاسی و دۆست و دڵسۆزی کۆمەڵە، بە هۆی نەخۆشییەوە لە وڵاتی تورکییه ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاوڕێ سەعید لە دایکبووی شاری سنە بوو. هەر لە سەرەتاکانی دەستپێکردنی ڕاپەڕین دژی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ساڵی ١٩٧٩ وەک کەسایەتییه‌کی خەباتکاری ئەو شارە ناوبانگی دەرکرد. لەگەڵ بەدەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە کردەوە دژی ئەو ڕژیمە هەڵوێستی گرت، چالاکی لە خۆی نواند و خۆی بە ڕێبازی کۆمەڵەوە ناساند. لە دڵی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی دا ماڵی کاک سەعید لە شاری سنە بوو بە شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگەی کۆمەڵە و تیمارکردن و حەشاردانی پێشمەرگە بریندارەکان. ورەی بەرزی خەبات و هیوایەکی پتەو بە ڕزگاری لە ستەم و چەوساندنەوە و بەدەربەست بوون لە پێناو ڕێبازی ڕزگاری چەوساوەکان ناسنامەی حاشاهەڵنەگری هاوڕێ سەعید بوو. کاک سەعید کرێکارێکی خەباتکار، چالاکێکی سیاسی و مەدەنی دڵسۆز و ڕووناکبیرێکی هوشیاربوو کە لەیەکەمین دیدار لەگەڵیدا هەستت بە ئاستی بەرزی دڵسۆزی و مرۆڤدۆستی دەکرد. هاوڕێ سەعید بە هۆی چالاکی سیاسییەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە سزای چەندین ساڵ زیندان و دواتر سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپا و کەوتە ژێر دڕندانەترین ئەشکەنجە و ئەزیەت و ئازارەوەسەرەنجام کاک سەعید توانی لەگەڵ هاوژینەکەی، هاوڕێ مەنیژە سادقی، کە ئەویش چالاکێکی سیاسی و مەدەنی ناسراوی کوردستانه، لە دەست ناوەندە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ڕزگاریان دەبێت و بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتێکی ئەمن ڕوویان کردە وڵاتی تورکییه. بەداخەوە، وێڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ و هەوڵێکی بەرینی دوستان و دڵسۆزانی ئەم بنەماڵە خەباتکاره، نەتوانرا بگوازرێنەوە بۆ وڵاتێک کە تیایدا ئاسایشیان پارێزراو بێت. سەرەنجام دڵی پڕ لە هیوا بە ڕزگاری هاوڕێ سەعید لە لێدان کەوت و بنەماڵە و دۆستانی تووشی غەم و پەژارەیەکی بێ سنوور کرد.