بەداخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، دڵی گه‌وره و پڕ له هیوای کاک “ئیبراهیم ئیبن عه‌باس”، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ له لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاورێ ئیبراهیم هەر لە سەرەتای راپەڕینی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، پێوەندی بە تەشکیلاتی کۆمەڵه لە ناوشار دەکات و وەک هەڵسوڕاوێکی چالاک ئەرکەکانی تەشکیلات بە دڵسۆزیەوە جێبەجێ دەکات. دواتر و لە ساڵەکانی ٥٩ و ٦٠دا بەهۆی ئاشکرابوونی لە ناوشاردا، په‌یوه‌ست بە رێزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە ده‌بێت. پاش ماوه‌یه‌ك كاك ئیبراهیم بە هوێ كێشه‌ی شەخسی وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و گەرایەوە بۆ ناو شار. ناوبراو دوای گەرانەوەشی، وازی لە بیر و باوەری سۆسیالیستی نەهێنا و سەرەڕای هەموو زەخت و ئازارێکی رژیم، وه‌ک که‌سێکی خۆڕاگر و وه‌فادار بە رێبازی کۆمەڵە مایه‌وه و ته‌بلیغی ڕێبازی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمۆنیست و ماڕكسیزمی ده‌كرد. ئه‌و ئازیزه لە بواری وەرزشدا زۆرانبازێكی چالاك و بەدەربەست بوو و بۆ پەروەردەی لاوانی ئه‌و شاره، هەوڵێكی زۆری ئەدا. هاوڕێ ئیبراهیم كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشناو و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه لەدەستدانی خەسارێکی گەورە بۆ ریبازی کۆمەڵە و خەباتی سوسیالیستی لە کوردستان بوو. له‌لایه‌ن هه‌موو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكار و هاوڕێیانی ده‌كه‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.