به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، پێشمه‌رگه و هاوڕێیه‌كی دێرینی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به ناوی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نخاڵی” له وڵاتی ئاڵمان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاوڕێ “محه‌ممه‌د” ڕۆڵه‌ی “دایه زارا” ژنه شۆڕشێگڕی چالاكی كۆمه‌ڵه و به‌ندكراوی سیاسی بوو و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و سیاسی په‌روه‌رده كرا. هاوڕێ “محه‌ممه‌د” له ته‌مه‌نی مناڵیه‌وه باوكی له ده‌ست دا و دوو ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ناوه‌كانی “یووسف” و “نه‌سرین” له ڕێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه گیانیان به‌ختكرد. هاوڕێ محه‌ممه‌د حه‌سه‌نخاڵی(سرووش خانی) هۆنه‌رمه‌ندی نیرگاركێش، وێنه‌گر، فیلمبه‌ردار و وه‌رزشوانی خه‌ڵكی مهاباد ده‌یان دیمه‌نی مێژوویی له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تۆمار و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان دا بڵاوی ده‌كرده‌وه. هاوڕێ محه‌ممه‌د له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌شداری ده‌كرد و به‌رده‌وام بیر و بۆچوونه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانی ته‌بیلغ ده‌كرد. له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه، كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌س و كاری ئه‌و مرۆڤه شه‌ریف و ئازادیخوازه ده‌كه‌ین. یادی به‌رز و به‌رێز بێت.
