بەپێی هەواڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی ١٢ پووشپەڕ کاک “ئەیووب بەیاز”، برای هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە “بایەزید بەیاز”، بەهۆی نەخۆشیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هاوڕئ ئه‌یووب یه‌کێک له دڵسۆزانی کۆمه‌ڵه له نه‌غده و ناوچه‌ی شیمالی کوردستان بوو که تا دوا کاته‌کانی ژیانی پشتیوان و دڵسۆزی ڕێبازی سووری کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی له کوردستان و جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌که بوو. برای خۆشه‌ویستی كاك ئه‌یووب، هاوڕێ بایەزید رۆژی ٢٥ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی له‌گه‌ڵ 23 هاوڕێی دیکه‌ی بەهۆی بۆمببارانی شیمیایی مەقەڕه‌کانی کۆمەڵە لە دۆڵی بۆتێ له ناوچەی باڵه‌کایه‌تی لەلایەن ده‌وڵه‌تی فاشیستی بەعسەوە گیانی ئازیزیان بەختکرد. له‌لایه‌ن هه‌موو ریزه‌کانی کۆمەڵە پڕ به دڵ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنەماڵەی ئازیز و خۆشه‌ویستی كاك “به‌یاز”، که‌س و کاری و خه ڵکی ناوچه‌ی نه‌غده و شیمالی کوردستان ده‌که‌ین و خۆمان به به‌شداری خه‌میان ده‌زانین. یادی ئازیزی هاوڕێ ئەیووبی خۆشه‌ویست بۆ هه‌میشه بەرز و بەڕێز بێت.
