بە داخێکی زۆر گرانەوە ئاگادار کراین کاک “ئەحمەد محەممەدی”، خەڵکی ئاوایی دزڵی و دانیشتووی شاری سنە، مامۆستای قوتابخانەکانی ئەو شارە و باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، “فەرزاد محەممەدی” لە (گوردانی شوان)، شەوی شەممە ۲۹ی ڕەزبەری 1402، پاش دەست و پەنجە نەرم کردن لەگەڵ نەخۆشی، دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لەژیان کرد.
مامۆستا ئەحمەد، وەرگێڕ،لێکۆڵەر، مێژووزان و مامۆستای دڵسۆزی قوتابخانە بوو کە دەیان نووسین و وەرگێران و بابەتی مێژووی لە پاش بەجێماوە و پێشکەش بە خوازیارانی زانست و مرۆڤ دۆستی کردووە. جگەرگۆشەی ئازیزی مامۆستا ئەحمەد کاکە “فەرزاد محەممەدی” لە ناو ھەڵۆ تیژباڵەکانی گوردانی شوان دا گیانی بهختکرد و چەند ڕۆڵە و کەسی نزیکی دیکەی پێشمەرگە و لە تێکۆشەرانی ناسراو و خۆشەویستی خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستانن و ھەرگیز سەری بۆ قاتڵانی ڕۆڵەکەی دانەنەواند. لەلایەن ھەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، سەرەخۆشی گەرممان پێشکەش بە بنەماڵە، ئازیزیان، خەڵکی تێکۆشەر و ئەمگناسی شاری سنە و ئاوایی دزڵی دەکەین و ھاوبەشی خەمیانین. یادی ئازیزی مامۆستا “ئەحمەد محەممەدی” خۆشەویست بەخیر بێت.
