بەپێی هەواڵەکان ڕۆژی دووشەممه 14ی گلاوێز هاوڕئ و تێکۆشەر و دڵسۆزی کۆمەڵه کاک” حەمەعەلی پیری پوور” پاش دوو ساڵ دەست و پەنجه نەرمکردن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە له تەمەنی 74 ساڵیدا ماڵئاوایی له ژیانکرد.
کاک حەمەعەلی پاش ڕاپەرینی 57 و ئاشکرابوونی تێکۆشانی کۆمەڵه وەک لایەنگرێکی دڵسۆز پیوەندی به کۆمەڵەوە گرت و تا دواهەناسە به ڕێبازی کۆمەڵه و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وەفادار مایەوە. ساڵی 1367 به تاوانی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵه ماوەی ساڵێک له زیندانی شاری سنه دەستبەسەر کرا. بەداخەوە ئەم هاوڕێ ئازیزه، ئەم تێکۆشەرە دێرین و کۆمۆمۆنیستە و ئەم زیندانییه سیاسییه خۆڕاگرە، بۆ هەمیشه چاوی لێکنا و ماڵئاوایی له ژیان کرد. تەرمی هاوڕئ حەمەعەلی پیری پوور، به بەشداری جهماوهرێکی زۆر له ئاوایی ئەوێهەنگ بەخاکسپێردرا و ڕێز له دڵسۆزی و فیداکارییەکانی گیرا. ئێمەش لە تەلەویزیۆنی کۆمەڵەوە وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و خەڵکی ئاواییەکانی ئەوێهەنگ و ژاوەرۆ، یادی بۆ هەمیشە بەرز و بەڕێز ڕادەگرین.