ڕۆژی سێشه‌ممه 16ی جۆزه‌ردان، کاک “ئه‌نوه‌ر سابونی” له ته‌مه‌نی 55ساڵی به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
کاک “ئونوهر” ته‌مه‌نی که‌متر له 15 سال بوو که له ساڵه‌کانی ده‌ستپێکی ده‌ییه‌ی 60ی زاینی ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. هاوڕێ ئه‌نوه‌ر ئینسانێکی چه‌پ و سۆسیالیست بوو كه بۆ ئازادی و به‌رابه‌ری تێکۆشانی ده‌کرد و کاتی ده‌ستبه‌سه‌رکردن، لایه‌نگری “سازمانی پیکار ” بوو. هاوکات له‌گه‌ل زیندانی بوونی کاک “ئه‌نوه‌ر” چه‌ندین تازه‌لاوی دیکه‌ی که‌متر له 18 سال ده‌ستبه‌سه‌ر و ژماره‌یه‌کیان له‌لایه‌ن جنایتکارانی كۆماری ئیسلامیه‌وه ئێعدام کران. کاک “ئه‌نوه‌ر” که‌سایه‌تییه‌کی چه‌پ و ئازادیخواز و خۆشه‌ویستی شاری سنه بوو که سه‌ری بۆ جنایتکاران و قاتڵانی خه‌ڵکی ئازادیخواز دانه‌نواند. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه، دۆستان، ئاشنایان و خه‌ڵکی قاره‌مانی سنه ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی خه‌مییان ده‌زانین. یادی ئازیزی به‌رز و به‌ڕێز بێت.
