کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ماڵئاوایی له‌ ژیانی “دایه‌ خورشید” له‌ شاری سنه‌

ماڵئاوایی له‌ ژیانی دایه‌ خورشید له‌ شاری سنه‌ 1

به داخ و په‌ژاره‌یەکی گرانەوه ئاگادار كراین که ڕۆژی هەینی ٣ی خه‌رمانانی 1402 هه‌تاوی، دایه “خورشید زەندی”، دایکی هاوڕێی گیانبختکردووی ریزەکانی کۆمەڵه، کادری حیزبی کۆمۆنیست و پێشمەرگه‌ی قارەمانی گوردانی شوان، هاوڕێ “توفیق قادری” ناسراو به “مامه توفیق” و هەروه‌ها دایکی هاوڕێ و کادری دێرینی ناو ریزه‌کانی حیزب و کۆمه‌ڵه، هاورێ “مریم قادری” به هۆی نه‌خۆشی، له ته‌مه‌نی 93 سالیدا  له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان کرد.

دایه خورشید یه‌کێک له دایکانی دڵسۆزی شۆڕشی کوردستان و کۆمەڵە بوو که مه‌رگی جگرگۆشه‌یه‌کی و دووری ڕۆڵەیەکی دیکەی، کرد به قین و تووڕەیی له قاتڵان و سه‌رکوتگه‌رانی تێکۆشەرانی کوردستان و ئێران. ڕۆژی هه‌ینی ته‌رمی دایه خورشید له‌لایه‌ن جه‌ماوەرێکی زۆر له خەڵکی تێکۆشەری سنه به‌ خاك سپێردرا. شۆڕشی کوردستان قەرزداری ئەو دایک و باوکه جه‌رگ سووتاو و خۆڕاگر و سەربه‌رزانەیه که به حەسرەتی ڕۆڵه قارەمانەکانیانەوه سەریان ناوه‌ته‌وه‌. له قووڵایی دڵەوه سەرەخۆشی گەرممان پێشکەش به هاوڕێیان مریم، کاک شه‌می، ئاکام، هانا و هه‌موو ئازیزان و دڵسۆزانی دەکەین و خۆمان به‌ هاوبەشی خەمیان ده‌زانین. یادی ئه‌م دایکه ئازیزه و هه‌موو دایکان و باوکانی جه‌رگ سووتاو به‌رز و بەڕێز بێت.