به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، وه‌ستا “محه‌ممه‌دی حاجی غه‌فوور” برای سێ گیانبه‌ختكردووی ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له شاری بۆكان ماڵئاوایی له ژیان كرد.
وه‌ستا “محه‌ممه‌دی حاجی غه‌فوور” برای گیانبه‌ختكردووان “دكتۆر عومه‌ر، وه‌ستا عه‌بدۆڵڵا و وه‌ستا سه‌عیدی حاجی غه‌فوور” بوو. ناوبراو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گیرۆده‌ی نه‌خۆشی بوو و به‌یانی سێشه‌ممه ١٤ی سه‌رماوه‌ز بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد. بڕیاره مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی وه‌ستا محه‌ممه‌د له گۆڕستانی گوندی میراوا به‌ڕێوه بچێت. له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری وه‌ستا محه‌ممه‌د ده‌كه‌ین و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
