به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاورێ “مۆختار مه‌حموودی” له لایه‌نگران و دۆستانی دێرینی كۆمه‌ڵه، به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ڕۆژی ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، ماڵئاوایی له ژیان كرد.
هاورێ “مۆختار” ساڵی ١٣٥٥ی هه‌تاوی له گوندی “تازاوای كه‌یخوسرەو” سه‌ر به شاری سنه له دایك بوو. هاورێ “مۆختار” له دۆستان و لایه‌نگرانی دێرینی كۆمه‌ڵه بوو. ئه‌و هاوڕێ دڵسۆزه كرێكارێكی چالاك و زانا بوو و ١٥ ساڵ له‌وه پێش له‌به‌ر باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ڕووی له شاری سنه كرد، ناوبراو له‌و ماوه‌یه‌دا چالاكێكی چاونه‌وه‌ترسی كرێكاری بوو و به‌رده‌وام شوێنی كاری وه‌ك مه‌یدانێكی تێكۆشان، چاو لێده‌كرد. هاوڕێ “مۆختار” ماوه‌ی ٧ ساڵ بوو كه لە گەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەست و پەنجەی نەرم دەکرد کە به داخه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد. ڕۆژی پێنج شه‌ممه لە ناو ئاپۆڕەی بنەماڵەو دۆستانی بە خاک ئەسپەردە کرا.