به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، ھاوڕێ “مەحمەد عەلی به‌ڵخکانلوو” ناسراو بە “مەحمەد عەلی باوان” پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە و خەڵکی گوندیی “باوان”ی سه‌ر به “مەحاڵی سۆما” لە کارەساتی تەقینەوەی کپسولی گاز لە ناو ماڵدا گیانی لە دەس دا.
“مەحمەد عەلی” لە بنەماڵەێکی زەحمتکێشی گوندی “باوان” لە دایک بوو و لە منداڵێەوە لە گەڵ کار و کوێرەوەری گەورە بوو و زوڵم و زۆری چێشتبوو، “محەممەد عەلی” کەسایەتییهکی تێکۆشەر و خەباتکار بوو. ھاوڕێ “محەممەد عەلی” ساڵی ١٣٦٢ی هه‌تاوی ھاتە نێو ریزکانی کۆمەڵە. ھاوڕێ “محەمەد عەلی” دوای واز ھێنانی لە پێشمەرگایەتی و گەڕانەوە بۆ لای بنەماڵه‌ی، وه‌كوو کەسایەتییه‌كی خۆی ڕاگرتوو و هه‌رگیز سه‌ری بۆ دۆژمن دانه‌نواند. ئه‌و هاوڕێیه ڕۆژی چوارشه‌ممه تووشی ئەو کارەساتە ھات و بۆ ھەمیشە ماڵئاوایی له ژیان كرد.