کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانۆڕی به‌رینی چین له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی تایوان

مانۆڕی به‌رینی چین له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی تایوان 2

 

له‌گه‌ڵ هاتنی “نانسی پلۆسی” نوێنه‌ری مه‌جلیسی سه‌نای ئامریكا بۆ وڵاتی تایوان، ده‌وڵه‌تی چین كارداری سه‌فاره‌تی ئامریكای له‌ پێكه‌ن بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كرد و هاوكات مانۆڕێكی گه‌وره‌ی نیزامی له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی تایوان ده‌ستپێكرد.

به‌وته‌ی به‌رپرسانی نیزامی چین، ئه‌و مانۆڕه‌ نیزامییه‌ بڕیاره‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ درێژه‌ بكێشێت، ڕۆژی ڕابردووش چه‌ندین مووشه‌كی بالیستیكی چینی به‌ ئاراسته‌ی سنووره‌كانی تایوان ته‌قێندرا و به‌رپرسانی نیزامی تایوانیش له‌وڵامدا هێزه‌ نیزامییه‌كانیان له‌ سنووره‌كانی چین جێگیركرد و ڕایانگه‌یاند ئاماده‌ی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ هێرشێكین له‌لایه‌ن ئه‌رتشی چینه‌وه‌.