کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن و ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ یونان

مانگرتن و ڕێپێوانی هه‌زاران كه‌سی كرێكاران له‌ یونان 3

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌زاران كرێكاری یونانی ده‌ستیان له‌كار كێشا و ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژ به‌ دۆخی سه‌ختی مه‌عیشه‌تی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئاتن به‌ڕێوه‌ برد.

كرێكارانی یونانی له‌ ئاست كه‌می حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ده‌رمان و په‌روه‌رده‌ ناڕازین و ده‌وڵه‌ت به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی ئابووری وڵات ده‌زانن. ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هه‌زاران كرێكاری یۆنانی بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به‌ سیاسه‌تی (ڕیازه‌تی ئابووری) ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان و زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان بوون.